سودانی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر داعشدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

2023-12-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سودانی رایگەیاند، عێراقییەکان توانیان بەناوی جیھان و ھەموو مرۆڤایەتییەوە داعش تێکبشکێنن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستی داعشدا پەیامێکی بڵاوکردەوە، رایگەیاند، بە شانازیەوە ئەو سەرکەوتنە وەبیر ھەمووان دەھێننەوە کە بە خوێنی شەھیدە قارەمانەکان بەدیھاتووە و ئەوان بەناوی جیھان و ھەموو مرۆڤایەتییەوە دەجەنگان. 

وتیشی، ھەروەھا شانازی بە ئەدای قارەمانانەی ھێزە چەکدارەکانمان لە ھەموو ڕیزەکانیاندا دەکەین کە توانیان ئەو سەرکەوتنە بەدەستبھێنین.

سودانی سوپاسی ژنانی عێراقیشی کرد بۆ پشتیوانەکانیان، ھەروەھا سوپاسی ھەموو ئەو لایەنانەی کرد کە پاڵپشتی عێراقیان کرد لە شەڕی ڕاستەقینەی عێراق لە دژی داعش.