مەزادەکەی فێدرەر پارەیەکی زۆر کۆدەکاتەوە

2021-07-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەو زیادکردنە ئاشکرایەی رۆجێر فێدرەر بە مەبەستی فرۆشتنی کەل و پەلە وەرزشیەکانی لە شاری لەندەن کردبویەوە توانی پارەیەکی زۆر کۆبکاتەوە کە بۆ کاری خێرخوازی تەرخان دەکرێت.

لەماوەی بەڕێوەچوونی گراندسلامی ویمبڵدۆن رۆجێر فێدرەر زیادکردنێکی ئاشکرای بۆ فرۆشتنی ٣٠٠ پارچە لە کەل و پەلە وەرزشیەکانی کردبۆوە و ھاندەرانیش بەجۆشەوە ئەو کەل و پەلانەیان کڕیووە.


بەپێی راگەیاندراوی مەزادەکە ئەو کەل و پەلانە بەبڕی ٣ ملیۆن و ٣٩٢ ھەزار پاوەند فرۆشراون بەمەش پارەکە تەرخان دەکرێت بۆ رێکخراوی ئەفسانەکە کە کاردەکات بۆ دابینکردنی خوێندن بۆ منداڵان لە ئەفریقا.


بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو ٣٠٠ پارچەیە لە لایەن خەڵکی ٤٤ وڵات لە ٦ کیشوەرەوە کڕاون بەتایبەت کە مەزادەکە بەشێوەی ئۆنلاین بوو.


گرانترین پارچەش رێکتەکەی ئەو ئەفسانەیە بوو کە لە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی ٢٠١٩ یاری پێ کردبوو کە بە ١٦٢ ھەزار و ٥٠٠ پاوەند فرۆشراوە.