نرخی نەوت دابەزی

2023-12-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا دابەزی.

بەپێی داتاکانی بازاڕەکانی جیھان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی ٤٪ دابەزی و گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٣٠ سەنت، کە ئەوە نزمترین ئاستە لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە تۆماربکرێت، نرخی نەوتی تەکساسیش بەڕێژەی ٤.١٪ دابەزینی تۆمارکرد و گەیشتە ٦٩ دۆلار و ٣٨ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک. 

دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە داتاکانی ئەمریکا دەریانخست پشکی بەنزین بەرزبووەتەوە، ھەروەھا خواست لەسەر سوتەمەنی کەمبووەتەوە و بە وتەی شارەزایان لە ئێستادا بازاڕ سەرنجی لەسەر داواکارییە نەک دابینکردن، ئابوری چینیش کاریگەری خۆی لەسەر نرخی نەوت ھەبووە. 

لە چەند رۆژی رابردووشدا، وڵاتانی روسیا و سعودیە و ئیمارات و جەزائیر و کوەیت و عومان و عێراق رایانگەیاند، بەھەرمھێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە، ئەوەش لەپێناو سەقامگیری بازاڕی نەوت و ھاوسەنگی لە نرخدا.