دادگایەکی ئێران لەسەر دۆسێی کوشتنی قاسم سلێمانی ئەمریکای سزادا

2023-12-06   |  
فۆتۆ: 
هەژار
دادگایەکی ئێران لەسەر دۆسێی کوشتنی قاسم سلێمانی سزای قەرەبووکردنەوە بە نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلار بەسەر ئەمریکادا دەسەپێنێت.

ماڵپەڕی میزان ئۆنلاین سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی سێ ھەزار و ٣١٨ ھاووڵاتی لەسەرتاسەری ئێران سکاڵایان لە دژی ئەمریکا تۆمارکردن لەسەر کوشتنی "قاسم سلێمانی" فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەیان لە ساڵی ٢٠٢٠ لە عێراق، لقی ٥٥ی دادگای یاسایی بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە تاران سزای قەرەبووکردنەوەی بە ٤٩ ملیار و ٧٧٠ ملیۆن دۆلار بەسەر ئەمریکادا سەپاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دادگاییکردنەکەدا بەرپرسیارێتی کوشتنی قاسم سلێمانی خراوەتە ئەستۆی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و ٤٢ لێپرسراو و فەرماندەی سەربازیی دیکەی ئەو وڵاتە.