تەندروستیی جیھانی: ساڵانە حەوت ملیۆن کەس بەھۆی پیسبوونی ھەواوە گیانلەدەستدەدەن

2023-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رایدەگەیەنێت، ساڵانە حەوت ملیۆن کەس بەھۆی پیسبوونی ھەواوە گیانلەدەستدەدەن.

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی رایگەیاند، جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی رێککەوتنی پاریس تایبەت بە کەشوھەوا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی تەندروستی و ھەسارەی زەوی، چونکە پیسبوونی ھەوا کە بووەتە ھۆی گۆڕانی کەشوھەوا، پەیوەندی بە گیانلەدەستدانی نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لە ھەیە ساڵێکدا.

وتیشی، تەندروستی خاڵی وەرچەرخانە لە گۆڕانی کەشوھەوادا، چونکە لە جیھانێکدا کە بەدەست زنجیرەیەک دووبارەبوونەوەی شەپۆلی گەرمای زۆر و ئاگرکەوتنەوە و لافاو و وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت، پاراستنی تەندروستییەک باش بەدی نایەت. 

ھۆشداریشیدا وتی، ئالودەبوون بە نەوت و غاز و خەڵوز، تەنھا نابێتەھۆی تێکدانی ژینگە، بەڵکو لە رووی تەندروستییەوە وەک خۆکوشتن وایە.