سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە سوریا راگەیاند

2023-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران، کوژرانی دوو سەربازی لە سوریا بەھۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە راگەیاند.

میدیای نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، دوو سەربازی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەی، بەھۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە لە سوریا کوژراون، دەشڵێت، ئەو دوو سەربازەیان لە سوریا وەک راوێژکار کاریان کردووە.

پێشتر وەزارەتی بەرگریی سوریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی شەممە ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی بۆردومان کردووە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە.