تەندروستیی فەڵەستین: بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە رۆژانی ھەینی و شەممە ٢٤٠ کەس کوژراون

2023-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای کۆتاییھاتنی ئاگربەست، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە کەرتی غەززە بەھۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاویکردەوە، لە ماوەی رۆژانی ھەینی و شەممە، کە ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆتایی ھاتووە، ٢٤٠ کەس لە غەززە بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و زیاتر لە ٦٥٠ کەسیش برینداربوون، راشیگەیاند، لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانەوە، ١٥ ھەزار و ٢٠٧ کەس کوژراون و ٤٠ ھەزار و ٦٥٢ کەسیش برینداربوون.

رۆژانی ھەینی و شەممە، ئیسرائیل لە ئاسمان و زەوییەوە ھێرشیکردە سەر چەندین ناوچەی غەززە، بە تایبەت لە کەمپی جەبالیا و بەھۆی بۆردومانەکانیشەوە بە دەیان کەس کوژران.