تەندروستی غەززە: لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٨٤ کەس کوژراون

2023-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەدوای کۆتایی ھاتنی ئاگربەستە مرۆییەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ١٨٤ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش برینداربوون.

دوای ئەوەی بەیانی دوێنێ ئاگربەستە مرۆییەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆتایی ھات، شەڕ لەنێوان ھەردوولا دەستیپێکردەوە و سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، شەڕیان لەدژی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە دەستپێکردووەتەوە، چونکە حەماس مووشەکی ئاڕاستەی خاکی ئیسرائیل کردووە. 

میدیاکانی فەڵەستینیش بڵاویانکردووەتەوە، ئیسرائیل مووشەک و ھاوەنی ئاڕاستەی ماڵی ھاووڵاتیان کردووە لە خۆرئاوای غەززە، تەندروستی غەززەش دەڵێت، لەدوای کۆتایی ھاتنی ئاگربەستەکە و لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ١٨٤ کەس کوژراون و زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش برینداربوون.