ھەپەگە: مانگی رابردوو ١٢٤ سەربازی تورکیا کوژراون

2023-12-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەپەگە رایگەیاند، مانگی رابردوو ١٢٤ سەربازی تورکیا کوژراون، وەزارەتی بەرگری تورکیاش کوشتنی حەوت گەریلای پەکەکەی راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ئاماری مانگی رابردووی شەڕو پێکدادانەکانی بڵاوکردەوە، بپێی ئامارەکە لەو مانگەدا ١٢٤ سەربازی تورکیا لە باکووری کوردستان و ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا کوژراون، ٤چوار گەریلاش گیانیانلەدەستداوە.

ھەر بەپێی ئامارەکە، ١٤٠ جار لەلایەن تورکیاوە بە فڕۆکە ھێرشیان کراوتەسەر، ١٠٣ ھێرشیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە.

لەلایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاندوە، ھێزە ئەمنییەکانیان حەوت گەریلایان لە ناوچەکانی باکووری ئێراق و سووریا کوشتووە، کە پێنجیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج، دوو کەسیشیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا کراونەتە ئامانج.