جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی سنووری بەرواری باڵایان بۆردومانکرد

2023-12-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی سنووری بەرواری باڵایان لە سنوری ئامێدی بۆردومانکرد.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی سنووری بەرواری بالایان بۆردومانکرد، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی مەدەنی بۆ گەشت و سەیران ئەمڕۆ ڕوویان لەو سنورە کردبوو.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا زیانەکانی بۆردومانەکە دیارنییە و بۆردومانەکان ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی قەزاکە دروستکردووە و زۆرینەی شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکە مەترسی بۆردومانکردنیان لەسەرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەندین مانگە تورکیا بە بەردەوامی سنوری قەزای ئامێدی بوردومان دەکات، بەتایبەتی ھەردوو زنجیرە چیای مەتینا وگارە، جگەلەوەش، ئەو وڵاتە چەندین بنکەی سەربازی لەچیای مەتینا دروستکردووە.