واشنتۆن ئامادەیە لەڕێی دیپلۆماسیەوە کێشەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور چارەسەر بکات

2021-05-03
واشنتۆن کۆریای باکوور
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاشکرایکرد: واشنتۆن ئامادەیە لەڕێی دیپلۆماسیەوە کێشەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور، چارەسەر بکات.

جاک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رایگەیاند: سیاسەتی ئیدارەی واشنتۆن لەبەرامبەر حکومەتی کۆریای باکوور دوژمنکارانە نییەو مەبەستیانە گرژیی و ئاڵۆزییەکان لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن، بەتایبەت چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمیی لە نیمچە دوورگەی کۆریا.
ھەینی ڕابردوو، کۆشکی سپی رایگەیاندبوو: ئیدارەی جۆ بایدن پێداچوونەوەی بە سیاسەتی ئەمریکا لەبەرامبەر کۆریای باکوور کردوەو گەیشتۆتە ئەو دەرەنجامەی کە پێویستە لەم قۆناغەداو بۆچارەسەرکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکان، پشت بە رێگەچارەی دیپلۆماسیەت ببەسترێت.