عێراق پێنجەمین ھاوکاری مرۆیی رەوانەی غەززە دەکات

2023-11-28   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
وتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق کاروانێکی تری ھاوکاری مرۆیی بۆ گەلی فەڵەستین دەنێرێت، کە ٢٠ تۆن ماددەی خۆراکی و دەرمان لە خۆدەگرێت.

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، پێنجەمین کاروانی ھاوکاری مرۆیی کە ٢٠ تۆن ھاوکاری لە خۆگرتووە، بە سەرپەرشتی مانگی سوری عێراقی لە رێگەی ھێزی ئاسمانییەوە دەنێردرێتە فڕۆکەخانەی عەریشی میسر. و دواتر رادەستی خاچی سور دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر گەلی فەڵەستین لە غەززە دابەش بکرێت. 

یەحیا رەسول دەشڵێت، لە داھاتوودا کاروانی تری خۆراک و دەرمان پێشکەش بە فەڵەستینییەکان دەکەن.