دیلان غەفور: ھاوسەنگیمان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوک پاراستووە

2023-11-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ھاوسەنگییان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوک پاراستووە.

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای چەندین بەدواداچوونی ورد و ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ، کە داوایانکردەوە لەسەر پارستنی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوک، لە ئێستادا ھەوڵەکانیان بە ئەنجام گەیشتووە و توانیویانە ھاوسەنگی لە دامەزراندنی پۆلیس بە گریبەست بپارێزرێت.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، وەک ھەمیشە سووردەبن لەسەر پارستنی مافەکانیان و پێشێلکاریی لە ھیچ لایەک قبوڵناکەن.

لە ١٤ی ئەیلولی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق دامەزراندنی ٣٧ ھەزار پۆلیسی لە پارێزگاکانی عێراق راگەیاند، لەو ژمارەیەش دوو ھەزار و ٥٥٠ پۆلیسی پشکی پارێزگای کەرکوکە، لە قۆناغی یەکەمی دامەزراندنەکەدا ٨٣٨ کەس دامەزرێنران کە ٦٢٣ کەسیان لە پێکھاتەی عەرەب و ١٤٣ کەسیان کورد و ٧٢ کەس لە پێکھاتەی تورکمان بوون.