راوێژکارێکی سودانی: شەڕی دۆلار کۆتایی دێت

2023-11-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
راوێژکاری راگەیاندنی سودانی رایدەگەیەنێت، ئەو پلانانەی حکومەت و بانکی ناوەندی جێبەجێی دەکەن کۆتایی بە شەڕی دۆلار دەھێنێت.

ھاشم روکابی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پلانی چاکسازی دارایی بانکی کە حکومەت و بانکی ناوەندی ھەستاون بە جێبەجێکردنی ئامانجی دروستکردنی کۆڵەکەیەکی بەھێزی ئابورییە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو چاکسازییانە کەشوھەوای وەبەرھێنان دەرەخسێنن و کۆتایی دەھێنێن بە بازرگانی یاسایی و قاچاغی دۆلار و کاری رەش و رێگەپێنەدراو لە بازارەکاندا.

روکابی دەشڵێت: بە کورتی ئەو پرۆسەیە کۆتایی بە شەڕی دۆلار دەھێنێت. 

رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، چارەسەری ریشەییان داناوە بۆ کۆتایھێنان بە ئاودیوکردنی دۆلار و پرۆسەی ھاوردەکردنی درھەمی ئیماراتی دەستپێدەکات و لێکتێگەیشتنی سەرەتاییش لەگەڵ تورکیا ھەیە بۆ حەواڵەکردن لەرێگەی بانکە تورکییەکانەوە بە یۆرۆ.