تەندروستی جیھانی: نوێترین جۆری کۆرۆنا لە دەلتا مەترسیدارترە
2021-07-14
|
جۆرێکی نوێی کۆرۆنا دەلتا
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداریی دەدات لە بڵاوبونەوەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا دەڵێت لە دەلتا مەترسیدارترە .
کاریسا ئتیان بەرێوەبەری ھەرێمیی لە رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاندوە ، رێژەی لە سەدا ٧٠ ی توشبوانی کۆرۆنا لە چیللی و ئەرژەنتین ، توشبوی نوێترین جۆری ڤایرۆسەکەن بەناوی "لامبدا" و بەپێی نیشانەکانیان ، ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا لە ھەموو جۆرەکان و تەنانەت دەلتاش مەترسیدارترە.
لە ١٤ ی حوزەیراندا رێکخراوی تەندروستی جیھانیی دەرکەوتنی نوێترین جۆری کۆرۆنای راگەیاند و ناوی لامبدای لێنا ، تا ئێستا ئەو جۆرە لە ٢٩ دەوڵەت بڵاوبۆتەوە ، بەپێی توێژینەوەکانیش ئەم جۆرەی کۆرۆنا بە رێژەی لە سەدا ٦٤ روبەروی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی دەبێتەوەو بە رێژەی لە سەدا ٢٢ ش توانای روبەروبونەوەی ھەردوو ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنای ھەیە ..
|