ئەمرۆ سێی ئایار ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەریە
2021-05-03
|
ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەریە
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
ئەمرۆ سێی ئایار ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەریە، ٣٠ ساڵە بە رەسمی ئەمرۆژە لەلایەن یونسکۆوە ناسێنراوە و لە کاتێکدا یادی دەکرێتەوە، کە ڕۆژنامەنووسان بەھۆی کارەکەیانەوە دووچاری ھەڕەشە و کوشتن دەبنەوە.
ئامانج لە دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری، بریتییە لە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و رەخساندنی ژینگەیەکی گوونجاوی کارکردن بۆیان، دیاریکردنیشی لەسەر بنەمای کۆبوونەوەیەکی باڵای ڕۆژنامەنووسان بوو، لە شاری " ویندھۆک"ی پایتەختی وڵاتی نامبیا لە ساڵی ١٩٩١.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی پاراستنی رۆژنامەنووسان، لە ساڵی ٢٠٢٠، ٢٧٤ ڕۆژنامەنووس زیندانیکراون، کە زۆرینەیان لە وڵاتانی چین و تورکیا و میسر بوون، ھاوکات ٥٧ ڕۆژنامەنووس بەھۆی پیشەکەیانەوە کوژراون.
|