باندێکی رفاندن و دزیکردن لە ناو شاری ھەولێر دەستگیرکران

2021-05-02   |  
باندێکی رفاندن و دزیکردن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
باندێکی رفاندن و دزیکردن لە ناو شاری ھەولێر دەستگیرکران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێریش دەڵێت، ئەو باندە لە بەغداد خەڵکیان رفاندوە و لە ھەولێر دەستگیرکراون و رەوانەی بەغداد دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند ، باندێکی گەورەی رفاندن و دزیکردنیان لە ناو شاری ھەولێر دەستگیرکردوە ، کە پێکھاتوون لە چەند تۆمەتبارێک کاریان رفاندنی خەڵک و دزیکردن بووە لە شاری بەغداد.
راشیگەیاند، ماوەیەک پێش ئێستا دوو تۆمەتباری ئەو باندە دەستگیرکران، رۆژی ھەینی رابردووش ھێزەکانی پۆلیس بە پێی ماددە ٤٤٤ لە یاسای سزادان، تۆمەتباری سەرەکی ئەو باندەیان دەستگیرکرد.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، بە شێوەیەکی رەسمی ئەو تۆمەتبارانە رەوانەی بەغداد دەکرێنەوە.