فاوچی: وەرگرتنی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا پێویست نییە

2021-07-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ئەمریکا دەڵێت وەرگرتنی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا پێویست نییە.

فاوچی لە وەڵامێکی ناڕاستەوخۆدا بۆ کۆمپانیای فایزەر وتویەتی، ئیدارەی ئەمریکا داوای لەو ھاووڵاتیانە نەکردووە ھەردوو دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە، دۆزی سێیەمیش وەربگرن، بەپێی ناوەندی ئەمریکیش بۆ روبەڕوبوونەوەی نەخۆشی و خۆپارێزی، دۆزی سێیەمی ڤاکسین پێویست نییە. 


ھەفتەی رابردوو کۆمپانیای فایزەر رایگەیاندبوو، ئەو بەرگرییەی ڤاکسینەکان دەیدەنە وەرگر، کەمبووەتەوە و کاتی ئەوە ھاتووە دۆزی سێیەمیش وەربگیرێت. 


لەسەر ئاستی جیھانیش، ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند، تا ئێستاش زیاتر لە ١٧١ ملیۆن کەس لە کۆی ١٨٧ ملیۆن توشبووی کۆرۆنا لە جیھاندا، چاکبوونەتەوە.