داھاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی نیسان ئاشکرادەکرێت

2021-05-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاپۆرتی ھەناردەکردن و داھاتەکانی نەوتی بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە .

بە پێی داتاکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ تێکڕای ھەناردەی نەوت بۆ مانگی نیسان ٨٨ ملیۆن و ٣٨٩ ھەزار و ٣١٩ بەرمیل بووە کۆی داھاتەکەشی پێنج ملیار و ٥٢٥ ملیۆن و ٣٣٠ ھەزار دۆلار بووە . 

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق  سۆمۆ سەبارەت بە تێکڕای ھەناردەی نەوتی خاو دەڵێت، ٨٥ ملیۆن و ٥٣٤ ھەزار و ٩١٦ بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و خواری عێراقەوە بووە و تەنھا بڕی ٢ ملیۆن و ٨٦٣ ھەزار و ٤٠٣ بەرمیل لە کەرکوکەوە و لە ڕێگای بەندەری جیھانەوە ھەناردەکراوە و ھیچ ئاماژەیەکی بە نەوتی ھەرێمی کوردستانیش نەداوە کە لە ڕێگای عێراقەوە ھەناردە کرابێت بۆ مانگی نیسان .