مەسعود حەیدەر: بەپێی دەستور حکومەتی عێراق ناتوانێت راستەوخۆ مووچە بۆ ھەرێم خەرج بکات

2023-10-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەپێی دەستووری عێراق، حکومەتی عێراق ناتوانێت راستەوخۆ مووچە یان ھەر خەرجیەکی تر بۆ ھەرێم خەرج بکات.

مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەپێی دەستووری عێراق، حکومەتی عێراق ناتوانێت راستەوخۆ مووچە یان ھەر خەرجیەکی تر بۆ ھەرێم خەرج بکات. ھەموو مامەڵەیەکی نێوان ھەرێم و بەغداد دەبێت لە رێگەی داموو دەزگا رەسمییەکانی ھەردوولاوە بێت کە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣، دەبێت حکومەتی فیدراڵی مانگانە ٧٧٥ ملیار دینار مووچە بۆ ھەرێم خەرج بکات لە رێگەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستانەوە، ھەر بابەتێک لە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیە، یاریکردنە بە ھەست و سۆزی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق ناتوانێت جێبەجێی بکات چونکە پێچەوانەی ماددەی ١١٧ و ١٢١ی دەستوورە.