مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەکات.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و ھەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
ھیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و ھەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و ھەروەھا ھەماھەنگی و پشتیوانیتان بو جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/١٠/٣