داھاتی ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لە مانگی رابردوودا ٣٥ ملیۆن دۆلار بووە

2023-10-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
داھاتی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لەمانگی رابردوودا نزیکەی ٣٥ ملیۆن دۆلار بووە و ھەر بەرمیلێکیش بە کەمتر لە نرخی جیھانی بەو وڵاتە فرۆشراوە.

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەمانگی ئەیلولی رابردوودا کۆی ھەناردەکردنی نەوت بۆ ئوردن زیاتر لە ٤٤٩ ھەزار و ٤٢٣ بەرمیل بووە و تێکڕا رۆژانەش ١٥ ھەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە بۆ ئوردن ھەناردەکراوە و کۆی داھاتەکەشی لەو مانگەدا گەیشتووەتە نزیکەی ٣٥ ملیۆن دۆلار.

راشیگەیاندووە، لەمانگی رابردوودا ھەر بەرمیلێک نەوت بە کەمتر لە ١٤.٥ دۆلار بەراورد بە نرخی بازاڕی جیھانی بە ئوردن فرۆشراوە بە شێوەیەک ھەر بەرمیلێک نەوت بە زیاتر لە ٧٨ دۆلار بە ئوردن فرۆشراوە لەکاتێکدا لە بازاڕەکانی جیھان نرخی یەک بەرمیل نەوتی عێراق ٩٢.٥ دۆلار بووە.