سودانی بڕیاریدا لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسان

2023-10-02   |  
فۆتۆ: 
دیە
محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسان و کەمکردنەوەی دەرکەوتنی چەکداریی کاروانی بەرپرسان.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کردووە بڕیاریداوە لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی پاسەوانەکان و کەمکردنەوەی دەرکەوتنە چەکدارییەکانی کاروانی بەرپرسان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ڕێنماییە بەشێک لە پاسەوانەکان ناگرێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی قەبارە و جۆری ھێزەکان ھەروەھا وەرگرتنی ڕەزامەندییە یاساییەکان بۆ جووڵە پێکردنی ھێزەکان.

سودانی جەختیکردووەتەوە، ئەرکی دەسەڵاتی چاودێرییە کە چاودێری سەرپێچیکاران بکات و بیانخاتە بەردەم دادگا بۆ بۆ بڕیاردان لەبارەیانەوە.