لە ئیستەنبوڵی پایتەختی تورکیا لە نھۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەک تەقینەوەک روویدا و بەھۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون، پارێزگاری شارەکەش ھۆکاری تەقینەوەکە بۆ پەنگخواردنەوەی غاز دەگەڕێنێتەوە.
پارێزگای ئیستانبوڵ بڵاویکردووەتەوە، تەقینەوەکە لە شەقامی کازم کارابەکری ناوچەی باھچەلیئێڤلەر لە ئیستانبوڵ روویداوە و دوابەدوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی تەقینەوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و چواری دیکەش بریندارن کە بارودۆخی دووانیان ناجێگیرە.
راشیگەیاند، ھۆکاری تەقینەوەکە ھێشتا نادیارە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان، پێدەچێت بەھۆی پەنگخواردنەوەی غازەوە بووبێت لە نھۆمی پێنجەمی باڵەخانەکە.