دوای زیاتر لە ١٢ ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکانیان، جارێکی تر باڵیۆزی میسر لە تورکیا دەستبەکاربووەوە و کارنامەکەشی رادەستی ئەردۆغان کرد.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە لە رێوڕەسمێکدا جارێکی تر کارنامەی باڵیۆزی میسری لە ئەنقەرە وەرگرتەوە و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تورکیا بە رەسمی دەستبەکاربوو ئەوەش لە دوای زیاتر لە ١٢ ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر دوای ئەوە دێت کە دوای ئەوەی عەبدولفەتاح سیسی بوو بە سەرۆککۆماری میسر، زۆرینەی سەرکردەکانی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین کە فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبوو لەلایەن تورکیاوە داڵدەدران.