"د.لەتیف رەشید" سەرۆککۆماری عێراق داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر رووداوەکەی حەمدانیە و داوا دەکات رێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی رووداوی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
"د.لەتیف رەشید" سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانیە رایگەیاند، ئەوەی روویدا کارەساتێکی بە ئازارە و دڵمان لای ھەموو عێراقییەکانە.
جەختیشی کردەوە لە گرنگی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و گرنگی گرتنەبەری ھەموو رێکارێکی سەلامەتی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەوجۆرە.
سەرەخۆشی خۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان کرد و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.