لە کامپی ئاوارەکانی بەردەڕەش ئاگر کەوتەوە و بەھۆیەوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ گیانیلەدەستدا، بەرگری شارستانیش لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکات.
عەقید ئیبراھیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کامپی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە بەردەڕەش، خێمەیەکی ئاوارەکان ئاگری گرتووە و بەوھۆیەشەوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، ئەو منداڵەی گیانیلەدەستداوە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، بەڵام نیشتەجێی کامپەکە نییە و دیار نییە چۆن چووەتە کامپەکە، لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستیپێکردووە.