وردبینیکردن لە دۆسیەی یەکەمەکان بەمەبەستی دامەزراندنیان دەستیپێکرد

2023-09-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پرۆسەی وردبینی کردن لە دۆسیەی سێ یەکەمەکان و ھەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی زانکۆکانی ھەرێم بەمەبەستی دامەزراندنیان دەستپێکرد و لەماوەی ھەفتەیەکدا تەواودەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، بە ئامادەبوونی تیمی تایبەت بە دۆسیەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکان لە وەزارەت و تیمی ئەنجومەنی راژەی گشتی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو.

 ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی وردبینیکردن لە دۆسیەی سێ یەکەمەکان و ھەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی زانکۆکانی ھەرێم کە دانیشتوی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمن بەمەبەستی دامەزراندنیان دەستیپێکردوە، بڕیارە لەماوەی یەک ھەفتەدا وردبینیکردن لە کۆی پرۆسەکە کۆتایی پێبھێنرێت.