پارتی چەپی سەوز ناوی خۆی بۆ پارتی گەلانی دیموکرات دەگۆڕێت

2023-09-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) بڕیاریدا ناوی پارتەکەی بۆ پارتی گەلانی دیموکرات (دەھەپە) بگۆڕێت.

پارتی چەپی سەوز لە ١١ـی ئەم مانگەدا بڕیاریدابوو ناوی حیزبەکەی بگۆڕێت بۆ ئەو مەبەستەش چەند ناوێک پێشنیاز کرابوون کە بریتی بوون لە پارتی گەلانی دیموکرات، پارتی یەکسانی و دیموکراسی، پارتی یەکسانی گەلان، پارتی ژیانی نوێ، پارتی ژیانی ئازاد و پارتی کۆمەڵگەی ئازاد.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئیستانبوڵ رایگەیاند، ، دوای گفتوگۆ لەسەر ناوەکان، دواجار یەسەپە ناوی پارتەکەی بۆ پارتی گەلانی دیموکرات گۆڕی.

پارتی گەلانی دیموکرات (پارتی سەوزی پێشوو) لەئێستادا گەورەترین پارتی کوردییە لە باکوری کوردستان و تورکیا و لە پەرلەمانی تورکیادا خاوەنی ٦١ کورسییە.