دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵایەک لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخست

2023-09-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر سکاڵاک کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوو، بۆ یەکی مانگی داھاتوو دواخست.

سکاڵاکە تایبەت بوو بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون، تیایدا داوایان کردبوو دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١، ٩،١٥، ٢٢، ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

ئەوە سێیەمجارە دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە دوادەخات کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، پێشتریش لەسەر داوای یەکێک لە سکاڵاکارەکان دانیشتنەکە بۆ ٦شەشی ئاب دواخرابوو.

 


 زۆرترین خوێندراو