سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ھیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ پشکنینی شوێنە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەیان لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئەو پشکنەرانەی متمانەیان ھەیە دەتوانین بمێنەوە.
ئیبراھیم ڕەئیسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "کێشەمان لەگەڵ پشکنینەکان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نییە، تەنھا کێشەیان لەگەڵ ھەندێک پشکنەری ئەو ئاژانسەدا ھەیە"، وتیشی ئەو پشکنەرانەی کە متمانەیان پێدەکرێت، دەتوانن بەردەوام بن لە کارەکانیان لە ئێران.
راشیگەیاند، ئەم بڕیارەی تاران لە وەڵامی ھەندێک لێدوانی پڕوپاگەندە و نادادپەروەرانەی ئەندامانی ڕۆژئاوای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدایە.