ڤیدیۆیەک بەڕادەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەرکەوتووە دوو کەس لە کەنار دەریایەک لە ویلایەتی میچواکان لە مەکسیک ھەورەبروسکە لێیان دەدات و ھەردووکیان دەدات بە زەویدا.
میدیاکانی مەکسیک ئاماژەیان بەوەکردوە، ھەورەبروسکەکە لە ژنێک و پیاوێکی داوە، ژنەکە راستەوخۆ گیانیلەدەستداوە، پیاوەکە دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.
وەک لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت ژنەکە ھەوڵدەدات لە ئاوەکە دووربکەوێتەوە، بەڵام ھەورەبروسکەکە لێی دەدات و راستەوخۆ دەیدات بە زەویدا، چەند خولەکێک دوای ئەوە لە پیاوەکە دەدات.