یەکشەممەی داهاتوو ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەندرێت

2023-09-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەنرێت، سەرەتایی مانگی داھاتووش قۆناغی یەکەمی خوێندن دەستپێدەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدار، کە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو رێکەوتی ٢٤ ئەیلول لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی٢٠٢٣ -٢٠٢٤ رادەگەیەنرێت.

راشیگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان لە یەکی کانوونی یەکەم دەستدەکرێت بە پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگاکان، وتیشی پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن.

راشیگەیاند، لە زانکۆکانی کوردستان ئامادەکاری پێویست کراوە بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندن.