لیژنەی کۆنفرانسی مەڵبەندی خانەقین نۆ کەسی وەک ئەندامی بەشداربووی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی دیاریکرد.
شێرکۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەکەشێکی ھەڤاڵانە و لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتی گیانی پێکەوەیی و خزمەتکردن بەرێبازی سەرۆک مام جەلال، لەلایەن لیژنەی کۆنفرانسی مەڵبەندی خانەقین بۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامانی بەشداربوو بۆ کۆنگرە لە سنوری مەڵبەندەکە دیاری کران.
راشیگەیاند، لەسەر رەزامەندی تەواوی بەشداربووان و لەچوارچێوەی رێنماییەکانی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە، بەشێوەی تەوافق و رەزامەندی ھەمووان نۆ ئەندامی سنوری مەڵبەندی خانەقین بۆ بەشداری لەکۆنگرەی پێنجەم دەستنیشانکران.