بایدن: پوتن دیکتاتۆرە و تاوانباری جەنگیشە

2023-09-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی ئەمریکا، ڤیلادمێر پوتن بە دیکتاتۆر وەسفدەکات و سەرۆکی رووسیاش دەڵێت، بایدن لە ئاستێکی زۆر نزمدایە و پێویستی بە وەڵامدانەوە نییە.

دیمیتری بیسکۆف وتەبێژی کۆشی کرملن رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا پێی وایە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ئاستێکی زۆر نزمدایە و خۆشی بەو شێوەیە نابینێت کە داببەزێت بۆ ئەو ئاستە نزمەی بایدن و پێویستی بە وەڵامدانەوەش نییە، چونکە ئاستی جەماوەریی بایدن و پوتنیش لەناو وڵاتەکانیان ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە بایدن لە چ ئاستێکدایە و پوتنیش لە چ ئاستێکی جەماوەریدایە.

ئەو وەڵامەی وتەبێژەکەی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا دوای ئەوە دێت کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی بەسەرکردنەوەی کامپێکی ئاوارەکانی ئۆکراین لەسەر سنوورەکانی پۆڵەندا رایگەیاند، پوتن دیکتاتۆرە و تاوانباری جەنگە.

 


 زۆرترین خوێندراو