ھەسەدە و پەیەدە ئیدانەی پەلامارەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکەن

2023-09-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە"و پارتی یەکێتی دیموکراتی"پەیەدە"بەجیا ئیدانەی پەلامارەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکەن.

ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە" لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ ھێزی دژە تیرۆر دووپات دەکەنەوە شەھیدانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە بە خوێنی خۆیان، رێگایەکی بەنرخی خەبات و قوربانیدانیان دامەزراندووە و گەل و نەتەوەکەیان پاراستووە.

لەلایەکی ترەوە، پارتی یەکێتی دیموکراتی"پەیەدە"لە پەیامێکدا وێڕای ھاوخەمی بۆ شەھید و بریندارەکانی پەلامارەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت رایگەیاند، ئەو ھێرشە توندەڕەوانەی تورکیا بە درۆن ئەنجامی دەدات، بەزاندنی ھەموو بەھا ئەخلاقییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

راشیگەیاندوە، لەو قۆناغە ھەستیارەدا کە دوژمنانی گەلی کورد یەکیان گرتووە، جەخت لە یەکڕیزی و پێشخستنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە، تابتوانن بەرامبەر بە دوژمنان بوەستنەوە.