پێشبینی شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین لە عێراق دەکرێت

2023-09-20   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
"عەون زیاب" وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین دەکرێت و بەھۆیەوە داھاتی وڵاتەکە لە ئاو زیاد دەکات.

عەون زیاب، بە رۆژنامەی "سەباح"ی رەسمی راگەیاند، پێشبینیدەکرێت لە رۆژانی داھاتوودا بارانێکی بەخوڕ لە حەوزی روباری دیجلە و فورات لە تورکیاوە ببارێت، ھاوشێوەی ئەو شەپۆلی بارانەی شاری ئیستەنبوڵی گرتووەتەوە، بەھۆشیەوە داھاتی عێراق لە ئاو زیاد دەکات.

وتیشی، تورکیا لە مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە تائێستا، پشکی ئاوی بۆ سنورەکانی سوریا بۆ کەمترین ئاست کەمکردووەتەوە، بۆیە ئەو بڕەی دەگاتە بەنداوی حەدیسە و موسڵ زۆر کەمە، بە گشتیش ئەو بڕە ئاوەی دەگاتە عێراق زۆر کەمترە لەوەی کە پێویستە.