وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکان لە عێراق تاوتوێ دەکرێن.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ ئاماژەی بەوەدا، محەمەد شیاع سودانی لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بایدن و سودانی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغداد و دوایین پێشھاتە ئابووری و سیاسییەکان لە عێراق تاوتوێبکەن، کۆبوونەوەکە جەختکردنەوەیە لە سەربەخۆی بوونی کابینەی حکومەتەکەی سودانی.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئێستادا لە ئەمریکایە بۆ بەشداریکردن لە ٨٧ھەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارە لە میانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەشدا، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان ئەنجامبدات.