کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: سبەینێ ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتاییدێت

2023-09-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ماوەی نوێکردنەوەی تۆمار دەنگدەرانی لە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٢٤ سەعاتی دیکە درێژکردەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە وادەی دیارکراوی خۆیدا کە ١٨ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی کۆمیسیارانیش نموونەی کاغەزی دەنگدانی پەسەندکردووە.

جومانە غەلای، باسی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و وتی، ئەنجومەنی کۆمسیاران ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، تاکو کۆتاییھاتنی دەوامی رەسمی لە رۆژی ٢٠ی ئەیلوول درێژکردووەتەوە.

بەپێی وادەیەک کە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بە راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دیاریکردووە، بڕیارە رۆژی ٢٥ی مانگی شووباتی ساڵی داھاتووی ھەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

 


 زۆرترین خوێندراو