وەزیری پەروەردەی: پلانمان ھەیە دوای جەژن بگەڕێینەوە ناوەندەکانی خوێندن

2021-05-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری پەوەردەی ھەرێم رایدەگەیەنێت، بەرنامەمان ھەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندن و ھەروەھا پلانمان ھەیە دوای جەژن بگەڕێینەوە ناوەندەکانی خوێندن.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایدگەیاند، داخستنی دەرگای خوێندنگەکان بەھۆی کۆرۆناوە کێشەیەکی جیھانییە و کۆرۆنا گرفتی نەچوونە خوێندنگەی لە ١٢٧ وڵات دروستکردووە و  لە ھیچ وڵاتێک کوالێتی خوێندن وەک خۆی نەماوە. 

وتیشی، لە ھەرێمی کوردستانیش دەرگای خوێندنگەکان بەبڕیاری لیژنەی باڵا و تەندروستی بووە و ھەوڵمانداوە ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان بپارێزین.

راشیگەیاند، بەرنامەمان ھەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندن و ھەروەھا پلانمان ھەیە دوای جەژن بگەڕێینەوە ناوەندەکانی خوێندن و پڕۆگرامەکانی خوێندن کەمکراونەتەوە.

وەزیری پەروەردە دەڵێت، شانازی دەکەین بە توانایەکی کەم توانیومانە قوتابخانەی ئەلکترۆنی دابمەزرێنین.