دەزگای ئاسایشی ھەرێم: تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان ھیچ پاساوێکی نییە

2023-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان ھیچ پاساوێکی نیە، دوپاتیشدەکەینەوە ھەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان و ھەموو ئەوانەی چاویان بە ئارامی کوردستان ھەڵنایەت.

دەقی راگەیەندراوەکە... 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٩/١٨ پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاک و ئاسمانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بووە ھۆی شەھیدبوونی سێ ھەڤاڵمان لە ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان، لەکاتێکدا ھێزەکانی دژەتیرۆر سەرقاڵی مەشق و ڕاھێنان بوون بۆ زیاتر بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئیدانەی ئەم کردەوەیەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان ھیچ پاساوێکی نیە، دوپاتیشدەکەینەوە ھەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان و ھەموو ئەوانەی چاویان بە ئارامی کوردستان ھەڵنایەت.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکات و ھیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ برینداران دەخوازێت.

دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

 


 زۆرترین خوێندراو