روونکردنەوە لەبارەی ئەگەری داڕووخانی بەنداوی موسڵ دەدرێت

2023-09-18   |  
فۆتۆ: 
ئایار
بەڕێوەبەرێتیی بەنداوی موسڵ روونکردنەوە لەبارەی ئەگەری "داڕووخان"ی بەنداوەکە دەدات و رایدەگەیەنێت، رەوشی بەنداوەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر کارەساتێکی سروشتی جێگەی دڵنیاییە.

ریاز عیزەدین بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو راپۆرتە ئەمریکییە باس لە داڕووخانی بەنداوی موسڵ دەکات، نوێ نییە، بەڵکو لە ساڵی ٢٠٠٥وە دەستیپێکرد و دوایین راپۆرتیش لەبارەی بەنداوەکە بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەگەڕێتەوە، کە ئەوکات داعش شاری موسڵی داگیر کردبوو.

بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ وتیشی، بە گشتیی رەوشی بەنداوەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر زریانێکی چاوەڕوانکراو یان ھەر کارەساتێکی تری سروشتی جێگەی دڵنیاییە.

سەرەتای ئەم ھەفتەیە، تۆڕی ناشناڵ جیۆگرافیک لە راپۆرتێکدا ھۆشداریی لەبارەی ئەگەری داڕووخانی بەنداوی موسڵدا و رایگەیاند، لە ئەگەری رووخانی ئەو بەنداوە، یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس گیان لەدەستدەدەن.



 زۆرترین خوێندراو