فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگەکانی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین بۆردومانکرد و بەھۆیەوە ژمارەیەک چەکداری ئەو رێکخراوە کوژران.
شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتن بە زانیاری وردی دەزگای ھەواڵگری عێراق و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە زنجیرەی چیای حەمرینی باکووری عێراق بە فڕۆکەی ئێف ١٦ کراونەتە ئامانج.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بۆردومانەکەدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و ئۆپراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە بەردەوامی دەبێت.