ترەمپ: راگرتنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین قورس و مەحاڵ نییە

2023-09-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت پوتن ھەوڵیداوە کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بھێنێت، بەڵام چەند وڵاتێکی تر رێگرتن و بەرژوەندییان لەگەڵ بەردەوامی ئەو شەڕەدایە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ئێن بی سی نیوز رایگەیاندووە، راگرتنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین کارێکی ھێندە قورس و مەحاڵ نییە وەک ئەوەی باس دەکرێت، چونکە کیێڤ و مۆسکۆش ئامادەن شەڕ رابگرن بەتایبەتیش خودی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا کە چەندینجار ھەوڵیداوە ئەو شەڕە رابگرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە چەند وڵاتێک ھەن رێگرن لە راگرتنی شەڕی نێوان ئۆکراین و روسیا، چونکە بەرژوەندییان لەگەڵ بەردەوامی شەڕدایە لە ھەر شوێن و وڵاتێک بێت.

وتیشی، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت لە ماوەی تەنھا ٢٤ سەعاتدا شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین رابگرێت.