ئەمریکا کڕینی دانەوێڵەی ئۆکراینی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات

2023-09-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا و ھاوپەیمانە خۆرئاواییەکانی، کڕینی دانەوێڵەی ئۆکراینیان بە رێژەیەکی یەکجار زۆر زیادکردووە.

سامانسا پاوەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، دوای کشانەوەی روسیا لە رێککەوتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین، ئەمریکا و ھاوپەیمانە خۆرئاواییەکانی لەمانگی تەمووزی رابردووەوە تائێستا کڕین و ھاوردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینیان لە رێگەی ئاوی و وشکانی و ھێڵە ئاسنینەکانەوە بەڕێژەی ٨٠٠٪ زیادکردووە.

لێدوانەکەی بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دوای ئەوە دێت کە لە ١٨ی تەمووزی رابردوودا رێککەوتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین کۆتایی ھات و روسیاش تورکیا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئۆکراینی ئاگادارکردەوە کە دژی درێژکردنەوەی ئەو رێککەوتنەیە.

 


 زۆرترین خوێندراو