بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بەھۆی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوەوە تائێستا ٥٧٠ کەس گیانیانلەدەستداوە کە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون.
مەحمود ئەمیری موقەدەم بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمنی، ٥٧٠ خۆپیشاندەر کەلە نێویاندا ٦٨ منداڵ و ٤٩ ژن ھەیە گیانیانلەدەستداوە و زۆرینەشیان بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان بووە.
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ئاماری کوژراوان لە ٢٦ شاری جیاواز تۆمارکراوە، بەجۆرێک لە پارێزگای بلوجستان ١٣٦ کەس ، لە تاران ٧٧کەس، لە کوردستان ٥٧ کەس، لە ئازەربایجان ٥٦ کەس ، لەمازندەران ٤٢ کەس گیانیانلەدەستداوە.