ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا نزیکەی ٣٠ بەرپرس و ژمارەیەک دەزگای ئێرانی سزا دەدەن

2023-09-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەر لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا نزیکەی ٣٠ بەرپرس و ژمارەیەک دەزگای راگەیاندنی ئیرانی دەخە نێو لیستی سزاکانیانەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ٢٥ بەرپرسی ئێرانی کە زۆرینەیان فەرماندەی پۆلیس و سوپای پاسدارانن لە ناوچە جیاوازەکان بە تۆمەتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان خراونەتە لیستی سزاکان، عەلی غوڵامعەلی محەمەدی سەرۆکی رێکخراوی گرتووخانەکانی ئێرانیش کە سەرپەرشتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤە سزای بەسەردا سەپێنراوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، میدیاکانی وەک پرێس تی ڤی و ئاژانسەکانی تەسنیم و فارس و کۆمپانیایەکی توێژینەوەی ئینتەرنێت کە ھاوکاری حکومەت بووە لە چاودێریکردنی ئینتەرنێت خستووەتە لیستی سزاکانییەوە.

ھاوکات یەکێتی ئەوروپاش، سزای بەسەر چوار بەرپرسی ئێراندا سەپاند کە بریتین لە فەرماندەیەکی سوپای پاسداران و دوو فەرماندەی پۆلیس و بەرپرسی گرتووخانەیەک، ھەروەھا چوار گرتووخانە و ئاژانسێکی ھەواڵی نزیک لە سوپای پاسداران و ئەنجومەنی باڵای ئەلکترۆنی بۆ چاودێری ئینتەرنێتی خستووەتە لیستی سزاکانەوە. 

 


 زۆرترین خوێندراو