وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی دۆلارەوە ھۆشداریی دەداتە عێراق

2023-09-15   |  
فۆتۆ: 
گۆران
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی دۆلارەوە ھۆشداریی دەداتە عێراق و دەڵێت، ئەگەر کێشەی سپیکردنەوەی دراو چارەسەر نەکات ئەوا سزای قورسی دارایی دەدات.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە، پێویستە بانکی ناوەندی عێراق چارەسەری مەترسییە بەردەوامەکانی خراپ بەکارھێنانی دۆلار لە بانکە بازرگانییەکانی عێراق بکات، بۆ ئەوەی ڕێوشوێن و سزای نوێ نەگیرێتەبەر کە کەرتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای خۆدزینەوە لە رێکارەکان دەکاتە ئامانج. 

ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت دووپاتیکردووەتەوە ھێشتا بانکی دیکەی عێراقی ھەن کە مەترسین بۆ سەر عێراق و دەبێت چارەسەر بکرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، ئەمریکا سزای ١٤ بانکی عێراقی دا بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەو بانکانە بە نایاسایی مامەڵەیان بە دۆلارەوە کردبوو.
 

 


 زۆرترین خوێندراو