دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی تایبەت بە وەرگرتنی باج لە ھەرێم تاوتوێ دەکات

2023-09-15   |  
فۆتۆ: 
هیوا
مانگی داھاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە وەرگرتنی باج لە نەخۆشخانە ئەھلییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، رۆژی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دادگاکە لەبارەی سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەسەر سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراون.

سکاڵاکار لە سکاڵاکەیدا دەڵێت، رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێم تایبەت بە شێواز و بڕی دانانی باج لەسەر نەخۆشخانە ئەھلییەکان پێچەوانەی یاسان، بۆیە داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردووە رێنماییەکان بە نادەستوری لە قەڵەم بدات.

بەگوێرەی رێنمایەکەی حکومەتی ھەرێم، رێژەی ٥٪ باج دەچێتە سەر پسووڵەی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان پێشکەشدەکرێن، ئەو باجەش ناچێتە سەر بەکاربەر و خەڵک، بەڵکو لە نەخۆشخانەکان وەردەگیرێت لە پای خزمەتگوزارییەکانی وەکو نەشتەرگەری، پشکنین و مانەوە، بەڵام ناچێتە سەر نەخۆش.

 


 زۆرترین خوێندراو