کۆنگرێسی ئەمریکا رێکارەکانی گۆشەگیرکردنی جۆ بایدنی دەستپێکرد

2023-09-14   |  
فۆتۆ: 
کەژان
کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەستیانکرد بە رێکارەکانی گۆشەگیرکردنی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، ھۆکاری گۆشەگیرکردنی تەنھا بۆ پەکخستنی کارەکانی حکومەتە.

رۆژی چوارشەممە کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، کۆنگرێس بە رەسمی رێوشوێنی لێکۆڵینەوە لە دژی سەرۆکی ئەمەریکای دەستپێکردووە، وتیشی، جۆ بایدن پۆستەکەی وەک جێگری باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا بەکارھێناوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خێزانەکەی و تۆمەتباری کرد بە گەندەڵی.

لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەشدا جۆ بایدن لە وتارێکدا کە لە ئاھەنگێکی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکاندا لە ڤێرجینیا رایگەیاند، تائێستا نازانێت بە تەواوەتی بۆچی ھەوڵی گۆشەگیرکردنی دەدرێت، راشیگەیاند، بە ھۆکاری ئەوەی ناتوانن ڕێککەوتن بکەن لەسەر بودجەی ساڵی دارایی نوێ،  ئەوەیان کردووەتە ھۆکار و دەیانەوێت لەو رێگایەوە کارەکانی حکومەت پەکبخەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ھیچ ئەو کارانەی بەلاوەگرنگ نییە و رۆژانە ئامانجیەتی تەنھا چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە کاریگەری لەسەر ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی ھەیە.


 زۆرترین خوێندراو